وەزیری دارایی لە کوردسات نیوزەوە رونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی لە کوردسات نیوزەوە رونکردنەوە دەدات

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەوە رێباز حەملان وەزیری دارایی لە بەرنامەی پانۆڕامای كوردسات نیوز وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە کە بڕیاتە ئەمشەو سەعات 9:00 لە کوردسات نیوز پێشکەش دەکرێت.

وەزیری دارای بە کوردسات نیوزی راگەیاند: تا پێش پشووی نەورۆز مووچەی تەواو وەزارەتەكان دابەشدەكرێت بڕیارە لە رۆژەكانی پشوو مووچە دابەشبكرێت.

لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش رێباز حەملان رایگەیاند: بەم نزیكانە هەموو رێكارەكان دەگیرێتە بەر بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشکرد بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەچنە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی سۆمۆوە.

رێباز حەملان دڵنیایشی دایە فەرمانبەران لەبارەی دابەشکردنی مووچە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک بە بێ پاشەکەوت و دەشڵێت عادل عەبدولمەهدی لێکتێگەیشتنی باشی لەگەڵ هەرێمدا هەیەو حکومەتی عێراق مووچەی سێ مانگی فەوتای فەرمان بەران رەوانە دەکات.

رێباز حەملان لە میانی بەرنامەی پانۆڕامادە باس لەوەشدەکات کە فەرمانبەران لەێگەی میکانیزمێکەوە قەرزی ئاو کارەبا بۆ حکومەت دەگێڕنەوە لە پاشەکەوتی مووچەکەیان.

وەزیری دارایی دەڵێت پارەی پێشینەو قەرزی بەڵێندەرانیش دابەش دەکرێت و لە کابینەی داهاتووی حکومەت گوزەرانی خەڵک باشتر دەبێت.