وەزیری دارایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە بۆ کوردسات نیوز دەدوێت

وەزیری دارایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە بۆ کوردسات نیوز دەدوێت

رێباز حەملان وەزیری دارایی ھەرێم رایگەیاند: لەمساڵدا دەستدەکرێتەوە بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی ھەرێم.

لە دیدارێکی تایبەتدا لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز، رێباز حەملان وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە لەم ساڵدا بڕیاری راگتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران ھەڵدەوەشێندرێتەوە و دەستدەکرێتەوە بە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

راشیگەیاند: بەم نزیکانە ھەموو رێکارەکان دەگیرێنەبەر بۆ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەپێی میکانزمێکیش لە داھاتوودا لە پاشەکەوت دەتوانرێت قەرزی ئاو و کارەبا بۆ حکومەت بگەڕێنرێتەوە و ھاوکات حکومەتی عێراقیش پابەندە بەوەی مووچەی سێ مانگی فەوتاوی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات.

ئەمشەو سەعات 9 وەزیری دارایی لە بەرنامەی پانۆڕاما، وردەکاریی لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەخاتەڕوو.