وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و تورکیا بۆ گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و تورکیا بۆ گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم کۆبوونەوە
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و تورکیا داوا لەسەرکردایەتی کورد دەکەن لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەزببنەوە.
ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق و محەمەد جەواد زەریف وەیری دەرەوەی ئێران و مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەپەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری نیویۆرک، کۆبوونەوەو راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و تورکیا لە راگەیانراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، لەکاتێکدا کە بەشێک لە خاکی عێراق لەژێر دەسەڵاتی گرووپی تیرۆریستی داعشدایە، پێویستە یەکڕیزی و یەکھەڵوێستی سەرجەم عێراقییەکان بەھێزتر بکرێت و یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزرێت نەک کار بۆ جیابوونەوەو لە یەکترازان بکرێت.
تەئکیدیشیانکردۆتەوە، بەھەموو شێوەیەک لە دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمن لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوەو داواش دەکەن سەرکردایەتی سیاسی کورد لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە.