وەزارەتی پێشمەرگە چەند پڕۆژەیەکی چاکسازیی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە چەند پڕۆژەیەکی چاکسازیی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەی یەکخستنی سیستمی پەیوەندی بێ تەل و دەستپێکردنەوەی خانەنشینی و پڕۆژەی رێکخستنەوەی لیواکانی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە درێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ریفۆڕم لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە خۆی لە 35 پڕۆژەدا دەبینێتەوە، ئێستا ھەردوو پڕۆژەی پەیوەندیکردنی بێ تەلی پێشمەرگە لەگەڵ ھاوپەیمانان و دەستپێکردنەوەی خانەنشینی و رێکخستنەوەی لیواکان و یەکەکانی ناو وەزارەت خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی: پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگەش لە جێبەجێکردندایە و مانگانە چەند بەڕێوەبەرایەتییەک دەخرێنە سەر سیستمەکە.

جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەخرێتە ناو سیستمی ئەلیکترۆنیی مووچە، 14 لیواکەی وەزارەت و دواتر ھێزەکانی 70 و 80ش دەخرێنە سەر ئەو سیستمە.