وەزارەتی دارایی مووچەی کرێکارانی نەخۆشخانەکان دیاری دەکات

وەزارەتی دارایی مووچەی کرێکارانی نەخۆشخانەکان دیاری دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رێنماییەکی نوێ بۆ دیاریکردنی بڕی مووچەی کرێکاران و سەرپەرشتیاری کرێکارانی نەخۆشخانەکان دەردەکات.

وەزارەتی دارایی  و ئابوری ھەرێم ڕێنمایی ژمارە ٩ی دەرکردوەو بەگوێرەی رێنماییەکە، نابێت مووچەی کرێکارانی نەخۆشخانەکان لە ٣٠٠ ھەزار دینار کەمتر و سەرپەرشتیاری کرێکارانیش لە ٤٠٠ ھەزار دینار کەمتربێت.

لە رێنماییەکەی وەزارەتی دارایدا ئاماژە بە پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانیش بۆ پاککردنەوەیان دراوە.