وەزارەتی دارایی داوادەکات پەلە بکرێت لە داخستنی ژمێرەی 2018

وەزارەتی دارایی داوادەکات پەلە بکرێت لە داخستنی ژمێرەی 2018

وەزارەتی دارایی ھەرێم داوا لە ھەموو وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات، پەلە بکەن لە داخستنی ژمێریاریی ساڵی 2018.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم نووسراوێکی رەسمی ئاڕاستەی ھەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت کردووە، تێیدا داوا دەکات رۆژی 31١ی ئایاری 2019 دوایین رۆژە بۆ داخستنی ژمێریاری ساڵی 2018، پێویستە، پەلەبکرێت لە یەکلایکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن.

لە نووسراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە دەبێت، پێش 31١ی ئایاری 2019٩ پێشینەکان و ژمێرەی کۆتایی ساڵی 2018 ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی ھەرێم بکرێت.