واشنتۆن: پێدەچێت ئێران مووشەکی بالیستیکی رەوانەی کەنداو کردبێت 

واشنتۆن: پێدەچێت ئێران مووشەکی بالیستیکی رەوانەی کەنداو کردبێت 

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، پێدەچێت ئێران مووشەکی بالیستیکی رەوانەی کەنداوی عەرەبی کردبێت، لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی تاراندا واشنتۆنیش ژمارەی هێزەکانی خۆی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتردەکات.

بیڵ ئۆربان وتەبێژی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە: ئاماژەکان ئەوە نیشان دەدەن ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی ئامادەکاریی دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئێران لەڕێی کەشتییەوە مووشەکی بالیستیکی کورتمەودای رەوانەی کەنداوی عەرەبی کردووە، بەڵام ئەوە لەلای هەواڵگریی ئەمریکا روون نییە، ئێران ئەو مووشەکانە لەڕێی کەشتییەوە ئاراستە دەکات یاخود رادەستی گروپە هاوپەیمانەکانی دەکات.

بەو هۆیەشەوە، لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاووتوێی بڵاوەپێکردنی سیستمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆت دەکەن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێشبینیش دەکرێت دووبارە ئەو سیستمە مووشەکییە لە لە وڵاتانی کەنداودا دابنێت.