واشنتۆن پۆست: داعش بەرپرسیارە لە سووتاندنی دەغڵودانی جووتیارانی عێراق

واشنتۆن پۆست: داعش بەرپرسیارە لە سووتاندنی دەغڵودانی جووتیارانی عێراق

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارە لە سووتاندنی دەغلودانی جووتیارانی عێراق.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوانەی لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی عێراقدا روودەدەن، ھەوڵێکی داعشە بۆ ئەوەی گوندەکانی عێراق لە رەوشێکی ناسەقامگیردا بمێننەوە و بکرێنە ناوچەیەک کە گونجاو بێت بۆ کاری رێکخراوەکە.

ھاوکات ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، سەرباری ئەوەی داعش بەرپرسیارە لە زۆرێک لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی عێراقدا، بەڵام ھەندێک لایەنیش ئەو ھەلەیان قۆستووەتەوە و لەو رێیەوە ھەوڵی بەدیھێنانی ئامانجەکانیان دەدەن.