واز لەم پێنج خواردنە بێنە و لە زیپکە ڕزگارت دەبێت

واز لەم پێنج خواردنە بێنە و لە زیپکە ڕزگارت دەبێت

 

ئەو خواردنانەی دەیخۆیت کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر تەندروستی پێست و دروستبوونی زیپکە، توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە پەیوەندی هەیە لەنێوان ئەوەی دەیخۆین و تەندروستی پێستماندا.

 

زیپکە چییە؟

زیپکە نەخۆشییەکە کە تووشی ڕژێنەکانی چەوری و کونیلەکانی پێست دەبێت، زیپکە تەنها لەسەر ڕووخسار دروست نابێت بەڵکو لەسەر جەستەش دروست دەبێت.

 

چی دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە؟

دروستبوونی چەوری زیادە لەلایەن ڕژێنەکانەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان هەیە بە ئاستی ئەنسۆلین و شەکرەی خوێنەوە، گەر ئاستی شەکر لە ڕۆژەکەدا لە خوێندا جێگیر بێت ئەوا ڕژێنەکان چەوری زیادە دەرنادەن و تووشی زیپکە نابیت.

 

دروستبوونی زیپکە کەم بکەرەوە بە دوورکەوتنەوە لەم خواردنانە:

  • نان: گلوتینی ناو نان بەرپرسە لە دروستبوونی ئەنسۆلین و دواتریش دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.
  • ئیشی هەویر.
  • شوکولاتەی شیرین: نەک تەنها پڕە لە شەکر بەڵکو ئەو ماددانەی تێیدایە تەنها دوای یەکەم پارچە وادەکات جەستە زیپکە دروست بکات.
  • شیر و بەرهەمەکانی: خواردنی شیرەمەنییەکان وادەکات جەستە ئەنسۆلین لەوە زیاتر دەربدات کە پێویستە بۆ کۆنترۆل کردنی شەکرەی خوێن، هەروەها وادەکات جەستە هۆرمۆن دەربدات.
  • سۆدا: بە یەکێک لە هەرە خواردنە خراپەکان دادەنرێت بۆ دروستبوونی زیپکە، زیانی سۆدا وەک کحول وایە لە جەستەدا و باشترە لەجیاتی ئەوە ئاو و لیمۆ بخۆیتەوە.