هەوڵ دەدرێت عادل عەبدولمەهدی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت

هەوڵ دەدرێت عادل عەبدولمەهدی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت

بۆ لێپرسینەوە لە بەرنامەی کاری حکومەتی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی بانگھێشتکردنی عادل عەبدولمەھدی دەدات.

ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە بورھان مەعموری ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە: لەماوەی ساڵی رابردوودا کارنامەی حکومەت وەک پێویست نەبووە، ھەربۆیە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران داوایەکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە بۆ میوانداریکردنی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

رۆژی سێشەممەش لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندبوونی کابینەکەی بە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەوە راگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە.