هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مۆنۆمێتی شەهیدانیان كرد

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مۆنۆمێتی شەهیدانیان كرد

لە یادی ڕاپەڕینى سلێمانیدا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەردانی مۆنۆمێنتی ٧ی ئازاریان کرد لە پارکی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان پێشکەش بە خوێنی شەھیدانی ئەو ڕاپەڕینە کرد، مۆنۆمێنتی ٧ی ئازار لە پارکی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی لەسەر ئەرکی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دروستکراوە. دواتر ھەر بەبۆنەی ئەو یادەوە سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کردو تاجە گوڵینەی رێزو وەفایان دانا. 
دواتریش ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتیان کردوچەپگە گوڵی رێز و وەفایان پێشکەش بە دەزگاکە کرد، لەبەرامبەر  رۆڵی بەرچاوی دەزگاکە لە بەرزراگرتنی بۆنەو یادە نەتەوەییەکان، بەتایبەت یادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان.