هۆکاری دانانی سەعات لە دەستی چەپدا ئاشکرابوو

هۆکاری دانانی سەعات لە دەستی چەپدا ئاشکرابوو

هەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین كە سەعات لە دەستی چەپ دەكرێت، بەڵام ڕەنگە ئەو پرسیارەمان نەكردبێت بۆچی زۆرینەی خەڵك سەعات لە دەستی چەپیان دەكەن نەك ڕاست .

دەركەوتنی سەعاتی دەست بەم شێوەیەی ئێستای بۆ ساڵی ١٩٠٤ دەگەڕێتەوە كاتێك یەكێك لە فڕۆكەوانەكان داوای لە لویس كارتێ كردووە كە كەسێكی بەناوبانگ بووە لە دروست كردنی سەعاتدا، سەعاتێكی بۆ دروست بكەن.

كارتێ یەكەم كەس بووە كە سەعاتی دەستی بۆ پیاوان دروست كردووە، ئەو فڕۆكەوانە دوای ئەوەی سەعاتەكەی لە دەستی چەپی كردووە خەڵكێكی زۆر پێی سەرسام بوون، وەك ستایلێك لەو كاتەوە سەربازانیش سەعاتەكانیان لە دەستی چەپیان كردووە بە تایبەت لەبەرئەوەی بە دەستی ڕاست شەڕیان كردووە و چەكیان هەڵگرتووە.

هۆكارێكی تر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زۆرینەی خەڵك دەستی ڕاست بۆ نووسین و بەڕێكردنی كاری ڕۆژانەیان بەكاردەهێنن، هەربۆیە بۆ پاراستنی سەعاتەكانیان لە لەناوچوون دەیكەنە دەستی چەپ .