هونەرمەندێك لەڕێی ڕیسایكلینەوە كاری هونەری ناوازە دەكات

هونەرمەندێك لەڕێی ڕیسایكلینەوە كاری هونەری ناوازە دەكات

هونەرمەندێكی دانیماركی بەبەكارهێنانەوەی دار و تەختەی كۆن چەندین كاری هونەری ناوازە دروست دەكات، هونەرمەندە دانیماركییەكە ناوی "تۆماس دامبۆ"یە و لەڕێی بەركارهێنانی دار و تەختەی كۆنەوە كاری هونەری سەرنج ڕاكێش دروست دەكات.

 

كارەكانی ئەو هونەرمەندە لە دارستانەكانی دانیمارك دانراون وەک پەیكەری كەسایەتی "ترۆڵ"ە كە بەشێكە لە كلتور و فۆلكلۆری گەلانی ئەسكەندەناڤی، لەبارەی كارەكەیەوە ئەو هونەرمەندە دەڵێت كە منداڵ بووە زۆر سەرسام بووە بە كەسایەتی ترۆڵز و هەمیشە خواستی ئەوەی هەبووە كە پەیكەری ئەو كەسایەتییانە دروست بكات، دەشڵێت لەڕێی هونەرەكەیەوە تەختە و داری فرێدراو ڕیسایكل دەكاتەوە و كارێكی هونەریش دروست دەكات .

 

 زۆرینەی كارەكانی ئەو هونەرمەندە دانیماركییە لە شوێنی شاراوەی دارستانەكانی دانیمارك دانراون هۆكاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەو هونەرمەندە دانیماركییە دەیەوێت خەڵك لەڕێیی سەیر كردنی كارەكانییەوە جارێكی تر تێكەڵ بە سروشت ببنەوە و لەوەش تێبگەن كە دەكرێت كەلوپەلی فرێ دراو و بەكار نەهاتوو كاری هونەری ناوازەی لێ دروست بكرێت .