هواوی ٣٠ ملیار دۆلار زیانی پێدەگات

هواوی ٣٠ ملیار دۆلار زیانی پێدەگات

کۆمپانیای هواوی ئاشکرای دەکات کە چاوەڕوان دەکەن لە داهاتوودا زیانی ئابوری گەورە بەرکۆمپانیاکە بکەوێت.

ڕین شنگفی، دامەزرێنەری کۆمپانیای هواوی ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی مۆبایلی هواوی لە ئەمریکا چاوەڕوان دەکەن لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکەیان زیانی ٣٠ ملیار دۆلاری پێبگات.

ئاماژەی بەوە کردووە کە زیانەکان کاتین و لە داهاتوودا کۆمپانیاکەیان گەورەتر دەبێت .

لە مانگی مایسی ئەمساڵدا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حکومەتی چینی بە بڕیارێکی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، واشنتۆن کۆمپانیای هواوی خستە لیستی ڕەشەوەو مامەڵەی کۆمپانیا ئەمریکیەکانیشی لەگەڵ هواوی قەدەغەکرد.