نەوەی پێنجەم 5G بەم نزیکانە دەکەوێتە بازاڕەکانەوە

نەوەی پێنجەم 5G بەم نزیکانە دەکەوێتە بازاڕەکانەوە

تەکنەلۆجیای 5G یەکێکی ترە لە نەوەکانی تۆڕی پەیوەندی کردن، وا بڕیارە لە چەند ساڵی ئایندەدا بە فەرمی کاری پێبکرێت، کاریگەری گەورە لەسەر ژیانی ڕۆژانە دروست دەکات و جیهان بەرەو ڕێڕەوێکی تر ئاڕاستە دەکات بەتایبەت لە بواری ئابوریدا.

نەوەی پێنجەم کە بە5G هێما دەکرێت کورتکراوەی  (The 5th Generation Cellular Networks)ە.

بە پێی هەواڵەکانی پێگەی (sdx central) ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزاری گەیاندن کار دەکەن بۆ بەدەست ‌هێنانی تەکنەلۆجیا نوێیەکە.

ئایا پێویست بە گۆڕانی مۆبایلەکانمان دەکات؟

پێگەی (THE VERGE) ئاماژە بەوەدەکات کە کارێکی هەڵەیە کە جۆری مۆبایلەکانمان بگۆڕین لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیا نوێیەکە لە هەموو جیهان کاری پێناکرێت .

ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەدەکات کە تەکنەلۆجیاکە لە ئەمریکا، بەشێکی ئەوروپا و وڵاتانی چین و ژاپۆن و کۆریای باشور و لە ئاسیا کاری پێدەکەن، ئاژانسە هەواڵیەکان ئاشکرایان کردووە کە کۆمپانیای گەیاندنی ئیماراتی کار بۆ بەدەست هێنانی تەکنەلۆجیاکە دەکات بەبێ دیاری کردنی کاتێکی دیاریکراو .

بۆچی پێویستمان بە 5Gهەیە؟

جیهان لە پێشکەوتنێکی خێرادایە لەم کاتەدا و تۆڕی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن و گەڕان دەورێکی گەورە و گرنگیان هەیە لە ژیانی ئێمەدا، بۆیە بۆ دەستکەوتنی خزمەتگوزاری تەلەفزیۆن و یاریکردن و بینینی ڤیدیۆکان و خزمەتگوزاریەکی پارێزراو پێویستمان بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیایەکی گەورە و پێشکەوتوو تر هەیە .

ئایا نەوە نوێیەکە کاریگەری لەسەر تەندروستیمان دروستدەکات؟

کاری تەکنەلۆجیا نوێیەکە لەگەڵ مۆبایلە خێرا و زیرەکەکاندایە و شەپۆلەکانی کورت و بەرزە پێویستی بە ئامێری بڵاوکەرەوەی زۆر هەیە، زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی بوونی شەپۆلە کورتەکان و ژمارەیەکی زۆر ئامێری بڵاوکەرەوە (ئانتێنا) مەترسی گەورە لەسەر ژیانی دانیشوانی زەوی دروست دەکەن و ئەگەری توش بوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە زیاد دەکەن .

جیاوازی نێوان 5G نەوەکانی پێشتر چییە؟

نەوەکانی تر وەك  (4G) (3G) (2G) (1G) هەریەکەیان ڕۆڵ و کاریگەری خۆی هەبووە لە کاتە جیاوازەکادا لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەك کە لەنەوەی پێش خۆی جیای کردۆتەوە، نەوەی پێنجەم  5G ١٠ بۆ ٢٠ جار زیاتر خێراترە لە نەوەی چوارەم 4G.

خێراییەکەی دەگاتە ٢٠ گێگابایت لە یەك چرکەدا و تایبەتمەندیەکانی بریتیە لە (ئینتەرنێت، نامەی خێرا و ڤیدیۆیHD,3D.

دەتوانێت خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ یەك ملیۆن بەکارهێنەر دابین بکات لە ڕووبەری یەك کیلۆمەتر چوارگۆشەدا.