نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ پزیشکی پێویستی نییە

نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ پزیشکی پێویستی نییە

نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ گرفتی کەمیی پزیشکی ھەیە، نەخۆشخانەکە پێویستی بە 270 پزیشکە، بەڵام تەنیا 130 پزیشک لە سنووری قەزاکە بوونیان ھەیە. 

بەھۆی نەبوونی پزیشکی پێویست دەرگای سێ بەشی نەخۆشانەی گشتیی زاخۆ داخراون، ئەمەش وایکردووە کە لە ئێستادا نەخۆشخانەی گشتیی فریاکەوتنی خێرای زاخۆ نەتوانێت بەپێی پێویست خزمەتی تەواوی نەخۆشەکان بکات. 

نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە پێویستی بە 270 پزیشک ھەیە، بەپێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، رێژەی دانیشتووانی قەزای زاخۆ زیاتر لە 420 ھەزار کەسە و تەنیا 130 پزیشک لەو قەزایەدا ھەن.

د. ھەیھات خێروڵا  بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ لە لێدوانێکیدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: نەبوونی پزیشکی پێویست، کاریگەریی خراپی لەسەر کەرتی تەندروستیی قەزاکە ھەبووە و لەبەر نەبوونی ھەندێک بەشی وەک فریاگوزاریی خێرا و سووتان، نەخۆشەکان دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای دھۆک.

ھاوکات، د. قەرەنی سەعید بەڕێوبەری  تەندروستیی زاخۆش رایگەیاند: لە ئێستادا بەو ژمارە کەمەی پزیشکەوە، تەنیا لە 40%ی پێداویستیی کەرتی تەندروستیی زاخۆ دابین دەکرێت.