نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پیسبوونی ئاووھەوا ھۆشداری دەدات

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی پیسبوونی ئاووھەوا ھۆشداری دەدات

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پیسبوونی ئاو و ھەوا ھۆشداری دەدات و داواش لە وڵاتان دەکات بە شێوەیەکی جدی رێگری لەو دیاردەیە بکەن.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تازەترین راپۆرتدا سەبارەت بە پیسبوونی ئاوو ھەوا رایگەیاندوە: پیسبوونی ئاوو ھەوا بە ئاستێک گەیشتووە کە ھەڕەشە لە گیانی ملیۆنان کەس لە جیھان دەکات. 
جەختیشی کردۆتەوە: یان سەرکەوتوو دەبن لە رێگری کردنی پیسبوونی ئاوو ھەوا، یان بە میلۆنەھا کەس لە خۆھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریقا تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە زووتر لە کاتی خۆیان بەھۆی پیس بوونی ئاوو ھەوا گیان لە دەست دەدەن.