نیوەی ئەکاونتەکانی فەیسبووک فەیکن

نیوەی ئەکاونتەکانی فەیسبووک فەیکن

ئارۆن گرینسپان نووسەری فەیسبووک رایگەیاندووە: نیوەی ئەکاونتەکانی فەیسبووک فەیکن و دوورن لە راستیەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش خاوەنی فەیسبووک چەندین پێشنیاری خستووەتە بەردەم ئەپەکانی تری سۆشیاڵ میدیا، بەوەش کێشەکانی سۆشیال میدیا چارەسەردەکرێت.

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک متمانەی خۆی لە ناو خەڵک لەدەست دابوو دوای گەڕانەوەی ئەو متمانەیە لە ئیستادا راپۆرتێک بڵاوکرایەوە تیدا سەلمێنراوە نیوەی ئەکاونتەکانی فەیسبووک دوورن لە راستیەوە ئەوەش وا دەکات جارێکی تر ئەو پێگەیە بکەوێتەوە ژێر گومانەوە.

ئەو راپۆرتە لەلایەن نووسەرێکی فەیسبوک بەناوی ئارۆن گرینسپان بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، کە راستە ناتوانرێت بە تەوای بزانرێت بەکارھێنەرانی سۆشیاڵ میدیا چەندین، بەڵام بەرێژە دەکرێت نزیکبکرێتەوە لێی بەتایبەتیش ناتوانرێت بزانرێت کە ئەو کەسانەی فەیسبووک بەکاردەھێنن بەو ناوەی دروستی دەکەن ھەمان کەسەکان خۆیانن ئەوەش کێشەی زیاتر بۆ ئەو ئەپلیکەیشنە دروست دەکات.

گرینسپان سەرەڕای ئەوەی نووسەرێکی فەیسبووکە ھاورێی پۆلی خاوەنی فەیسبووک مارک زۆکبێرگ بووە لە زانکۆی ھارفارد، داوای چارەسەرکردنی ئەو کیشەیەی کردووە بۆ ئەوەی چیتر ئەو ئەپڵیکەیشنە زیاتر نەکەوێتە ژێر گومانی مەترسی شکانی سکیورتی ئەکاونتەکانی ئەو کەسانە.

ھەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش، دامەزرێنەر و خاوەنی فەیسبووک داوایەکی ئاراستەی ھەموو ئەپەکانی سۆشیاڵ میدیا کردووە لە وانە ئیستاگرام و وەتیس ئاپ و مەسنجەر  کە پێکەوە کاربکەن کۆدێک ھەبێت لە نێوانیان لە کاتی قسەکردن بە ھەر یەکێک لەو بەرنامانە بتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ ئەپێکی تر کە ئەو کەسە خۆی بیەوێت بەڵام بە کۆدێکی تایبەت لە نێوانین.

ئەو داواکاریەش بە باش وەڵامم دراوەتەوە بە پێی راپۆرتەکان بێت دەستکراوە بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆگرامەو بریارە لە ساڵی ٢٠٢٠ تەواو بکرێت.