نووستنی ڕۆژ ئەم کاریگەرییانەی لەسەر منداڵ هەیە

نووستنی ڕۆژ ئەم کاریگەرییانەی لەسەر منداڵ هەیە

بە پێی توێژینەوەیەکی زانایان لە زانکۆی پەنسلڤانیا لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، نووستنی منداڵان بە ڕۆژ کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاستی زیرەکیان هەیە .

توێژینەوەکە لەسەر ٣ هەزار منداڵ لە نێوان تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵی ئەنجام دراوە زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە نووستن بە ڕۆژ وا لەمنداڵ دەکات هەست بە ئاسوودەی زیاتر بکات و ئاستی وردبینی زیاتر بێت .

هەر بە پێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری (Sleep) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات نووستنی بەڕۆژ وا دەکات منداڵان بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ئامێرە تەکنەلۆجیەکان دوور بکەونەوە و مێشکیان پشوو وەربگرێت .

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە کاتی نووستنی ڕۆژدا سیستمی دەمارە خانەکانیان بە باشی گەشە دەکات و ئاستی زیرەکیان زیاد دەکات .