نزیکەی ١٠٠٠ منداڵی داعش لە عێراق دەستبەسەرن

نزیکەی ١٠٠٠ منداڵی داعش لە عێراق دەستبەسەرن

بەپێی رۆژنامەیەکی بەریتانی، نزیکەی ھەزار منداڵی داعش، لە عێراقدا دەستبەسەرن و ئەو پرسەش، بەشێکی زۆری وڵاتانی جیھانی، نیگەران کردووە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، نزیکەی ھەزار منداڵی داعش کە پێشتر باوک یان کەسوکاری نزیکیان پەیوەندی بەو گروپە تیرۆریستییەووە کردووە، لە زیندانەکانی عێراقدان و زۆربەشیان لەگەڵ دایکیاندا دەژین.
بەپێی رۆژنامە بەریتانییەکە، چارەنووسی منداڵانی داعش لە عێراق و سوریا، وڵاتانی دەوروبەر و جیھانیشی نیگەران کردووە، بەو پێیەی باوک و دایکی ئەو منداڵانە، لەدوای ساڵی ٢٠١٤، وڵاتەکانیان بەرەو عێراق و سوریا جێھێشتووەو پەیوەندییان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە کردووە.
ھەرچەندە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی منداڵەکان لە ئارادایە، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ دەستپێشخەرییەک بۆ ئازادکردنی دایک و باوکی ئەو منداڵانە نییە، بەوپێیەی لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بەتۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دادگایی دەکرێن.