نزیكەی 200 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان تێدەپەڕێت

نزیكەی 200 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان تێدەپەڕێت

نزیكەی 200 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ هەر لە چوار گۆشەی یەكەم ماوەتەوە. لە ماوەی ئەو 100 رۆژەدا دەیان كۆبوونەوە لە نێوان لایەنە براوەكان ئەنجامدراوە بەڵام هێشتا لێكتێگەیشتنی هاوبەش و هەمەلایەن نەهاتۆتە ئاراوە. لەو ماوەیەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوە لە بارەی ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی چوار ساڵی داهاتوو، بەڵام هێشتا پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان پێكنەهاتون و سەرەڕای رێكەوتنی نێوانیان هێشتا لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان بیروڕای جیاوازیان هەیە.