نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ سەرو 71 دۆلار بەرزبۆوە

 نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ سەرو 71 دۆلار بەرزبۆوە

نرخی نەوت لە ماوەی ئەمساڵدا بەرزترنی ئاستی تۆمار كرد و نرخی یەك بەرمیل  نەوت بۆ سەرو 71 دۆلار بەرزبۆوە.

بە كاریگەریی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك و سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و ڤەنزوێلا و نائارامیەكانی لیبیا و سودان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار كرد، بەگوێرەی نوێترین داتا نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت گەیشتۆتە 71 دۆلار و 44 سەنت. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 64 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە