نرخی ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەرزبووەتەوە

نرخی ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەرزبووەتەوە

کێشەی کەمیی ھێلکە لە ناو بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دروستبووە، ئەوەش نرخی ھێلکەی بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە.

سۆران عەبدولغەفور بەرێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوای بڕیارێکی حکومەتی عێراق، بۆ راگرتنی  ھاوردەکردنی ھێلکە لە تورکیاوە، رێژەی ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئەوەش نرخی ھێلکەی بەرزکردووەتەوە. 

راشیگەیاند: لە ماوەی رابردوودا، زیاتر لە 10 بۆ 15 ملیۆن ھێلکە ھەناردەی بازارەکانی سلێمانی دەکران، بەڵام دوای ئەو بڕیارە ھێلکە نایەتە بازاڕەکانەوە.

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، داوایەکی تورکیای سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی ھێلکەی تورکی رەتکردەوە و بریاریدا بەردەوام بێت لەسەر بریاری راگرتنی ھاوردەی ھێلکە لەو ولاتەوە.