نرخی نەوت بەرز بۆوە

نرخی نەوت بەرز بۆوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ نزیكەی 66 دۆلار بەرز بۆوە، دوای ئەو راپۆرتانەی سەبارەت بە دورخستنەوەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكەی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بڵاوكرانەوە  كە بۆ جێگیركردنی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ئیمزا كراوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 65 دۆلار و 95 سەنت، كە بەراورد بە یەكشەممە نرخەكەی نزیكەی 20 سەنت بەرز بۆتەوە بەو پێیەی رۆژی یەكشەممە نرخی بەرمیلێك نەوت 65 دۆلار و 74 سەنت بوو، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكیش بەراورد بە یەكشەممە نزیكەی 30 سەنت بەرز بۆوە و گەیشتە 56 دۆلار و 35 سەنت.