نرخی برنجی کوردی لە ئاکرێ بەرزبووەتەوە

نرخی برنجی کوردی لە ئاکرێ بەرزبووەتەوە

ماوەی مانگێکە لە قەزای ئاکرێ نرخی برنجی کوردی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. 

کاسبکاران لەوبارەیەوە دەڵێن: برنجی کوردی خواستێکی زۆری لەسەرە و کەمبوونەوەی بڕی برنجی کوردیش لەناو بازاڕدا بووەتەھۆی گرانبوونی نرخەکەی، لە ئێستادا یەک کیلۆ برنج بە ٣٥٠٠ دینارە، ئەمەش ھەوالێکی دڵخوشکەرە بۆ جووتیاران بەڵام بۆ ھاووڵاتیان بووەتە بارگرانی. 

لە قەزای ئاکرێ باشترین و زۆرترین برنجی کوردی دەچێنرێت زۆربەشی دەنێردرێت بۆ موسڵ و پارێزگاکانی تری ھەرێم.