ناسنامەی هێرشکەرێکی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا بڵاوکرایەو

ناسنامەی هێرشکەرێکی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا بڵاوکرایەو

میدیاکانی نیوزلەندا بڵاویانکردەوە، ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر مزگەوتی شاری کرایست چێرش ناوی (برینتون تارانت)ەو 28 ساڵە و بە رەگەز ئوستراڵیە.

پێش ئەنجامدانی کوشتارەکەی، تارانت لەرێی ئینتەرنێتەوە لە پەیامێکیدا ئامانجی پشت هێرشەکەی خستووەتەروو و لە پەیامەکەیدا تارانت رایگەیاندووە: "من پیاوێکی سپیپێستی ئاساییم و لە خێزانێکی ئاساییەوە هاتووم"، ئاماژەی بەوەشکردووە، پاڵنەری پشتی ئەنجامدانی هێرشەکەی بۆ پاراستنی ئایندەی نەژادەکەی گەڕاندووەتەوە.

تارانت لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: لە خێزانێکی چینی کریکارە و هیچ گرنگیشی بە خوێندن نەداوە و دوای دەرچوونیشی لە خوێندنگە نەچووەتە زانکۆوە. دواتر بۆ ماوەیەک سەرقاڵی کارکردن بووە و بڕێک پارەی کۆکردووەتەوە بۆ گەشت و گەڕانی خەرجکردووە، لە کۆتاییشدا چووەتە ناو چالاکییەکان ناسراو بە (لەناوبردنی کەباب)، "کە ئەمەش زاراوەیەکە لە ئینتەرنێتدا بڵاوبووەتەوە وەک ئاماژەیەك بۆ رێگریکردن لە داگیرکاریی ئەورووپا لەلایەن ئیسلامەوە".

تا ئێستاش نازانرێت تارانت تاکە ئەنجامدەری ئەو هێرشەیە یاخود نا، بەوتەی پۆلیسی نیوزلەنداش، چوار کەس دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی، هێرشی چەکداری کرایە سەر دوو مزگەوتی نیوزلەندا و بەپێی ئامارەکانیش ژمارەی قوربانییەکانیش 40 کەسی تێپەڕاند.