ناسا مەکۆیەکی بەتاڵی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

ناسا مەکۆیەکی بەتاڵی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

ئاژانسی ناسا لە تاقیکردنەوەیەکی نوێی زانستیدا مەکۆیەکی بەتاڵی بەرەو بۆشایی ئاسمان ھەڵدا کە ناوی مەکۆی (ئۆریۆن)ـە و تایبەتە بە گواستنەوەی کەشتیوانانی ئاسمانی بۆ سەر مانگ.

بەوتەی پسپۆڕانی ناسا، تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە و دوای ھەڵدانی مەکۆکەش بۆ بۆشایی ئاسمان بەخولەکێک بزوێنەری جیابوونەوەکە کەوتووەتە کار. 

لەم تاقیکردنەوەیەدا ناسا بڕیاریدا پەڕەشووت بۆ مەکۆکە بەکارنەھێنێت بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکە سادە و ئاسان بێت و کاتێکی زیاتریان بۆ بگەڕێتەوە.

لە کۆتاییشدا مەکۆکە بە خێرایی 480 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا کەوتە ناو ئاوی ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە. 

ئاژانسی ناسا دەیەوێت لەساڵی 2024دا کەشتیوانانی ئاسمانی لەڕێی بەکارھێنانی سیستەمی ھەڵدانی مووشەکییەوە ڕەوانەی سەر مانگ بکات کە لە ئێستاوە کاری لەسەر دەکرێت.