ناسا ماڵئاوایی لە رۆبۆتەکەی سەر مەریخ دەکات

ناسا ماڵئاوایی لە رۆبۆتەکەی سەر مەریخ دەکات

ئاژانسی ناسا بۆ دواجار ماڵئاوایی لەو رۆبۆتە دەکات کە 15 ساڵ کنەو پشکنینی بۆ ھەسارەی مەریخ کردو مرۆڤایەتی بە چەندین لایەنی شاراوەو نھێنی ئەو ھەسارەیە ئاشناکرد.

ماڵئاوایی کردنی ناسا لە ھەسارەکە دوای ئەوە دێت کە چەندین ھەوڵی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ رۆبۆتەکە داوە، بەڵام نا ئومێدبوون لە ھەوڵەکانیان، بەو پێیەی ھیچ وەڵامێک لە رۆبۆتەکەوە نەگەیشتە تیمی ناسا.

بۆیە بەشێوەیەکی رەسمی، ناسا کۆتاییھاتنی ئەرکی گەڕانی سەر ھەسارەی مەریخی راگەیاند و ماڵئاواییشی لە ڕۆبۆتەکەی کرد بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە مێژووییە.

ئاژانسی ناسای ئەمریکا بۆ دوایین جار ھەوڵی پەیوەندیکردنیدا لەگەڵ رۆبۆتە گەڕۆکەکەی سەر ھەسارەی مەریخ، بەڵام ھیچ وەڵامێک لە رۆبۆتەکەوە نەگەیشتە تیمی ناسا، بۆیە بەشێوەیەکی رەسمی، ناسا کۆتاییھاتنی ئەرکی گەڕانی سەر ھەسارەی مەریخی راگەیاند و ماڵئاواییشی لە ڕۆبۆتەکەی کرد.

15 ساڵ لەمەوبەر ئاژانسی ناسا بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ھەسارەی مەریخ رۆبۆتێکی گەڕۆکی ناردە سەر ھەسارەی مەریخ، ئەو وادەیەی بۆ تەمەنی رۆبۆتەکە دەستنیشانکرابوو تەنھا 90 رۆژ بوو، بەڵام رۆبۆتەکە توانی زۆر زیاتر لەو وادەیە لەسەر ھەسارە سوورەکە بمێنێتەوە و بۆ ماوەی 5352 رۆژ بەپێی کاتی مەریخ بەدەوری ھەسارەکەدا بسوڕێتەوە و لەو ماوەیەشدا 217 ھەزار وێنەی بۆ زەوی ناردووە کە لەڕێیەوە ئاسۆیەکی نوێ لەبەردەم تێگەیشتنی مرۆڤ بۆ ھەسارەی مەریخ کرایەوە و زانرا ھەسارەکە لە ڕابردوودا گەرمتر و تەڕتر بووە وەک لە ئێستای، گرنگترین وێنەش کە رۆبۆتەکە گرتوویەتی، ئەو وردە چەوانەن کە بەڵگەی بوونی ئاویان خستەڕوو لەسەر ھەسارەی مەریخ، ھاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد کە لەسەر مەریخ مادەی ئۆرگانیک ھەیە و دەشێت لە رابردوودا ژینگەیەکی شیاو بووبێت بۆ ژیان.

ساڵ لەدوای ساڵ رۆبۆتە گەڕۆکەکە لەسەر ھەسارەی مەریخ بەھۆی بەرکەوتنی بەرد و ناھەمواریی کەشی ھەسارەکەوە زیانی بەردەکەوت، تا لە  ھاوینی ساڵی رابردوودا بەھۆی کەوتنەناو گەردەلوولێکی لمییەوە رۆبۆتەکە بە تەواوی بێدەنگ بوو و لەکارکەوت و پەیوەندی لەگەڵ زەوی پچڕاو ئاژانسی ناسا پچڕا.