نادیە موراد ھۆشداری دەدات لە فەوتانی بەڵگەنامەی جینۆسایدی ئێزدییەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە

نادیە موراد ھۆشداری دەدات لە فەوتانی بەڵگەنامەی جینۆسایدی ئێزدییەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە

بەھۆی ئەو ئاگرەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە دەغڵودانی جووتیارانی شەنگال بەردرا، نادیە موراد ھۆشداریی دەدات لە فەوتانی بەڵگەنامەی جینۆسایدی ئێزیدیەکان.

نادیە موراد، کچە چالاکوانی کوردانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ھۆشداریی داوە لە فەوتانی بەڵگەنامەکانی جینۆسایدی ئێزیدیەکان ئەوەش بەھۆی ئەو ئاگرەی لەدەغڵودانی جووتیارانی شەنگال بەردرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئاگرەکەوەبەشێکی زۆری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال سووتاون و کە تەرمی ھاووڵاتیانی ئێزیدی قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعشی تێدابوون.

نادیە موراد داوادەکات لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی شەنگال و کۆتاییھێنان بە جینۆسایدی ئێزیدیەکان، داوایش دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان بکەن و قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە.