مەھدی عەلاق: ئەنفال وەحشیگەرییەک بوو لەمێژوودا ھاوتای نییە

مەھدی عەلاق: ئەنفال وەحشیگەرییەک بوو لەمێژوودا ھاوتای نییە

لەرێورەسمی بیرەوەری ٣١ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا لەگەرمیان، مەھدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتاری عادل عەبدولمھەدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پێشکەش کرد.

وێڕای سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیەی بەرامبەر بە مرۆڤایەتی کرا، رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ستایشی رۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش کرد بۆ مامەڵەی باشی لەگەڵ ئاوارەکان و پەیامی پێکەوەژیانی بۆ گەلانی عێراق.