مەلا بەختیار: پێویستە کۆنگرەی گۆڕانکاری ببەسترێت

مەلا بەختیار: پێویستە کۆنگرەی گۆڕانکاری ببەسترێت

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داوا دەکات لە رێگای سازکردنی کۆنگرەوە، یەکێتی لە رەوشی ئێستای رزگار بکەن.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە: ماوەیەكی زۆر بەسەر بەستنی كۆنگرەدا تێپەڕیوە، ئێستە یەكێتی قەیران بەقەیران دەسپێرێت، نەك بە چارەسەر، پێویستە كۆنگرەی گۆڕانكاری، بۆ رزگاركرنی یەكێتی لەم دۆخەی ئێستا ببەستن".
 
راشیگەیاندووە: بە سوێندخواردنی كابینەی نۆیەم، یەكێتی و حكومەت‌ و كوردستانیش كەوتنە بەردەم رێگەیەكی تر‌ و گواسترانەوە بۆ قۆناغێكی نوێ‌ لە ئەركی بەڕێوەبردنی حكومەت، لە سیستەمی حوكمڕانی‌ و ئەركی بەجێگەیاندن‌ و بەجێنەگەیاندنی ئەو پەیمانانەی لە هەڵبژاردنەكان‌ و لە كۆنگرەش بەخەڵكیان داوە"‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ناو کادر و ئۆرگان و سەرکردایەتیی یەکێتیدا، جەخت لە بەستنی کۆنگرە دەکرێتەوە بۆ نوێبوونەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی یەکێتی لەگەڵ قۆناغ و بەرەوپێشچوونەکانی ئێستادا.