مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە رێواز فایەق دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە رێواز فایەق دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  پیرۆزبایی لە رێواز فایەق دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ رێواز فایەق لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبای لێکرد و ئومێد دەخوازێت پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن پەیوندییەکی بەهێز و تۆکمە بێت بۆئەوەی بتوانین بەیەکەوە باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن و پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن.