مەسرور بارزانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

مەسرور بارزانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی هەرێم راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

دوای 255 رۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیران مەراسیمی راسپاردنی پێکهێنانی حکومەت بەڕێوەچوو و نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.

چاوەڕوانیش دەکرێت، لەدوای مەراسیمی راسپاردنەوە، هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت خێراتربن.