مەسرور بارزانی بۆ کاندیدی سەرۆکی حکومەت دیاریکرا

مەسرور بارزانی بۆ کاندیدی سەرۆکی حکومەت دیاریکرا

پەرلەمانی کوردستان کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت دیاریکرد.

بۆ دیاریکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم، پەرلەمانی کوردستان کۆبۆوەو بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ، ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە فراکسیۆنی پارتی کرد کاندیدیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت دیاری بکەن.

دواتر مەسرور بارزانی لە کۆی 97 دەنگ بە 87 دەنگ بۆ پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم دەستنیشان کرا.