مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکرایەوە

مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020ی بڵاو کردەوە و لەمساڵدا لە سەرجەم کۆلێژ و فاکەڵتی و بەشەکان سیستمی کریدیت پەیڕەودەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکیدا روونیکردووەتەوە، بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020 لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان سیستمی کریدیت پەیڕەودەکرێت و کەمترین کۆنمرەی پێشبڕکێی وەرگرتن بۆ خوێندنی بەیانیان لە کۆلێژەکان 65% دەبێت و لە پەیمانگاکان 60% دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، خوێندکار لە کۆلێژەکانی ئێوارانی زانکۆ حکومی و تایبەتییەکان وەرناگیرێت، کەمترین کۆنمرەیش بۆ وەرگرتن لە پەیمانگا ناحکومییەکان 55% دەبێت، ھەروەھا ئەو خوێندکارانەی دەرچووی ساڵی رابردوون و بەھۆی کەمیی کۆنمرەیان وەرنەگیراون و دەتوانن ئەمساڵ داواکاریی وەرگرتن پێشکەش بکەن.