مەترسی لەسەر گیانەوەرە شیردەرەكان دروست دەبێت

مەترسی لەسەر گیانەوەرە شیردەرەكان دروست دەبێت

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو هۆشداریانەی كە دەدرێن لەبارەی گەرم بوونی بەرگە هەواییەكەی گۆی زەوی زیاتر دەبن، لەگەڵ زیادبوونی ئەو هۆشداریانەش مەترسییەكانیش لەسەر ژیانی بوونەوەرەكانی سەر گۆی زەوی زیاتر دەبێت .

 

توێژەرانی گۆڤاری "ساینس" ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەو بوونەوەرانەی كە لە ئاوی دەریای جەمسەرەكاندا دەژین بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ناتوانن سەرچاوەی خۆراكی خۆیان دابین بكەن، پەنگوین و نەهەنگەكان و شێری دەریا و چەند گیانەوەرێكی تر مەترسی ئەوەیان لەسەرە كە نەتوانن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوەكانی جەمسەرەكان وەك پێویست خواردنیان دەست بكەوێت .

 

توێژەرانی ئەڵمانیا و بریتانیا و كەنەدا و ئەمریكا بەشداریان لەو توێژینەوەیەدا كردووە و بەپێی دەرئەنجامی كۆتایی توێژینەوەکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ڕووكەشی دەریاكان دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ٪١٢ی ژمارەی ئەو گیانەوەرە شیردەرانەی كە لە ئاوی ئەو دەریایەدا دەژین .