مێسی: کوڕەکەم لێمدەپرسێت بۆچی دەیانەوێت لە ئەرژەنتین بتکوژن؟

مێسی: کوڕەکەم لێمدەپرسێت بۆچی دەیانەوێت لە ئەرژەنتین بتکوژن؟

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بارسێلۆنا دووچاری رەخنە و گوشاری زۆر بووەتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی، ئەوەش وای لە تیاگۆی کوڕی کردووە لە مێسیی باوکی بپرسێت: " باوکە بۆچی دەیانەوێت لە ئەرژەنتین بتکوژن؟

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی ESBN ی ئەمریکا، لیۆنێل مێسی رایگەیاندووە: " رەوشەکە دژوارە، کوڕەکەم هەمیشە سەرقاڵی تەماشاکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوبە، بۆیە لێیپرسیوم " بۆچی دەیانەوێت لە ئەرژەنتین بتکوژن؟"

ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە راشیگەیاندووە: " دەمەوێت لە کاروانی وەرزشیم بەردەوامبم، هێشتا سوورم لەسەر ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەمدا نازناوێک بەدەستبهێنم. گەیشتینە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2014، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا شتێکی ئاسان نییە."

لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆدا لە یاریی کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکادا لە ساڵانی 2007 و 2015 و 2016دا شکستی هێناوە، هەروەها لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2014ی بەرازیلیشدا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕا، لە بەرامبەریشدا مێسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنادا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و کەڵەکەکردنی نازناوەکان، ئەمەش وایکردووە هاووڵاتیانی ئەرژەنتین رەخنەی تووندی ئاڕاستە بکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا گوشاری بخەنەسەر.