میشێل پلاتینی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا

میشێل پلاتینی بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکرا

Swara karim

میشێل پلاتینی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بۆ دەستنیشانکردنی قەتەر بۆ میوانداریی مۆندیالی 2022 دەستگیرکرا. 

دوای ئەوەی وڵاتی قەتەر لەنێو چەندین وڵاتی گەورە و زلھێزدا توانیی میوانداریی یارییەکانی مۆندیالی 2022 بەدەست بھێنێت، دواتر کاردانەوە و لێدوانی جیاواز ھەبوو لەسەر میواندارییەکە لەلایەن زۆرێک لە کەسایەتیە سیاسیەکان و یەکێتییە وەرزشیەکانی جیھان، لە دوایین ھەنگاودا، بەوەی وڵاتی قەتەر لە بەرامبەر ئەو میواندارییە بەرتیلی بەخشیوە بە کەسایەتییەکان ، یەکێک لەو کەسانەی تۆمەتبارکراوە کە بەرتیلی وەرگرتووە بۆ پشگیریی وڵاتی قەتەر، میشێل پلاتینیی فەڕەنسی بووە کە لە ئێستادا بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.