میسر داوای لێکۆڵینەوە لە فرۆشتنی سەری فیرعەون دەکات

میسر داوای لێکۆڵینەوە لە فرۆشتنی سەری فیرعەون دەکات

وەزارەتی شوێنەواری میسر، داوا لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ دەکات لێکۆڵینەوە لە فرۆشتنی سەری فیرعەون بکات، کە ھەفتەی رابردوو لە لەندەن، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

وەزارەتی شوێنەواری میسر لە راگەیاندراوێکدا، نیگەرانیی خۆی لە فرۆشتنی سەری فیرعەون دەبڕی، داواشی لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کرد، لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە بکات، ھەروەھا داواشی لە حکومەتی بەریتانیاش کردووە رێگری بکات، لە بردنە دەرەوەی شوێنەوارەکانی میسر، ھاوکات سەرجەم باڵیۆز و نوێنەرانی خۆی لە وڵاتان ئاگادارکردووەتەوە، بەدواداچوون بکەن بۆ پاراستنی ئەو پارچە شوێنەوارانەی میسر کە لەوڵاتانی تر ھەن. 

ھەفتەی پێشوو پارچە پەیکەرێکی سەری فیرعەن، لە شاری لەندەن، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، بە بەھای زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.