میدیاکانی ھەرێم نیگەرانن لە داخستنی سێ کەناڵی کوردی لەلایەن فەڕەنساوە

میدیاکانی ھەرێم نیگەرانن لە داخستنی سێ کەناڵی کوردی لەلایەن  فەڕەنساوە
فەرەنسا سێ کەناڵی ئاسمانی دادەخات و لەھەرێمی کوردستانیش ژمارەیەک کەناڵی ڕاگەیاندن دژی ئەو کارە دەوەستنەوەو ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوەو ڕایدەگەیەنن، "ئەوەی ڕودەدات درێژەدانە بەبازاڕی بەرژەوەندی خوازیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا".
کۆمپانیای یوتەلساتی فەرەنسی کە ساڵی ڕابردوو پەخشی ھەردوو تەلەفزیۆنی نەورۆزو مەدنوچەی ڕاگرت، ئەمساڵیش لە ١٤ی نیساندا بەنوسراوێکی فەرمی بڕیاریدا بەداخستنی ھەرسێ کەناڵی (ستێرک تی ڤی، ڕوناھی تی ڤی و نیوز چەناڵ).
ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش لەشاری سلێمانی ھاتنەدەنگ و رایانگەیاند، ئەو کارە درێژەدانە بەبازاڕی بەرژەوەندی خوازیی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.