مۆزەخانەی سلێمانی بەشێکی نوێ دەکاتەوە

مۆزەخانەی سلێمانی بەشێکی نوێ دەکاتەوە
لەناو مۆزەخانەی سلێمانی بەشێک بۆ نمایشکردنی نزیکەی ٢٥٠ پارچە شوێنەواری سەردەمی چاخی بەردین دەکرێتەوە.

ھاشم حەمە عەبدول بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەناو مۆزەخانەی سلێمانیدا گەلەرییەکی نوێ بەشێوازێکی سەردەمیانە دەکەنەوە، بۆ نمایشکردنی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ پارچە شوێنەواری چاخی بەردین.

وتیشی کردنەوەی ئەو بەشە بیرۆکەکەی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە وەرگیراوە و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بودجەکەی بۆ خەرج کردووە، ھەروەھا بەڕاوێژ لەگەڵ زانکۆی ڕیدینگی بەریتانی و بەھاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  کارکردن لە پڕۆژەکەدا  دەستپێدەکەن و ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە نزیکەی شەش مانگ دەخایەنێت.