مووچەی مانگی یەك دابەش دەکرێت

مووچەی مانگی یەك دابەش دەکرێت

بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی یەك دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوبكرێتەوە و مووچە دابەش بكرێت، هاوشێوەی مانگەكانی رابردوش لە ریزبەندی خشتەكەدا یەكەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان بۆ مانگی یەك وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە مووچە خۆران نەبڕدراوە، تا ئێستا وەزارەتی درایی هیچ رێنماییەكی بۆ وەرگرتنەوەی پێشیینەكان ئاراستەی وەزارەتەكان نەكردوە.
هەروەها سەرچاوەیەك لە خەزێنەی یەكی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لیستی مووچەی ئو فەرمانگە و وەزارەتەنانی گەیشتۆتە لای ئەوان، لیستەكانیان تەواو و هیچ لێبڕێنێك بۆ پێشینەكان نەكراوە.