مووچەی فەرمانبەرانی عێراق رێکدەخرێتەوە

مووچەی فەرمانبەرانی عێراق رێکدەخرێتەوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی ھەموارکردنەوەی یاسای راژەی فیدراڵی کار بۆ رێکخستنەوەی موچەی فەرمانبەران دەکات.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ھەموارکردنەوەی یاسای راژەی فیدراڵی، بەشێکی باس لە رێکخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکات ، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی دارایی راپۆرتێک ئامادەدەکات بۆ ئەوەی لە خوێندنەوەی دووەمی یاساکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

وتیشی، لە رێگەی نامەیەکەوە ئاگادارکراونەتەوە لە ھەموارکردنەوەی ئەو یاسایە، دەسەڵات دەدات بە حکومەت لە رێکخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران.

ئەحمەد حاجی رەشید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەگەر سیستمی مووچەی عێراق و ھەرێم یەکبخرێت، ئەوا ھەرێم دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەر یەک نەخرێت ئەوا تەنھا ئەو فەرمانگە فیدراڵیانە دەگرێتەوە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵن.