محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد

محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد حەلبوسی پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ سێ شەممە 10 تەمموزی 2019 محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد بە بۆنەی متمانەپێدانی وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

لەلای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەم دەستپێشخەری و پاڵپشتییەی كرد.