ماڵەکەی نوێ کردەوە و ١٠ هەزار کەروێشکی لە چوار خولەکدا کوشت

ماڵەکەی نوێ کردەوە و ١٠ هەزار کەروێشکی لە چوار خولەکدا کوشت

دوای ئەوەی "تسای نان" بەهۆی نوێ کردنەوەی ماڵەکەی و ئاهەنگ گێڕان بە یارییە ئاگرییەکان ١٠ هەزار کەروێشکی کوشت، دادگای چینیش لە هەرێمی جیانگسو سزای دا بە پێدانی بڕێکی زۆر پارە.

دوابەدوای ئەوەی لە ڕاگەیاندنە چینییەکانەوە هەواڵی کوشتنی ١٠ هەزار کەروێشک بڵاوبووەوە دەرەنجامی ئەوەی کەسێک بەناوی "تسای نان" ئاهەنگی نوێ کردنەوەی ماڵەکەی گێڕا و تێیدا بۆ ماوەی ٤ خولەک یارییە ئاگرییەکانیان تەقاند، بەهۆی دەنگی زۆری ئەو یارییانەوە کێڵگەکەی دراوسێی کە هەزارەها گیانەوەر و کەروێشکی تێدا دەژی لە ترسی دەنگە زۆرەکە ١٠ هەزار کەروێشک گیانیان لەدەست دا.

خاوەن کێڵگەی دراوسێ داوای قەرەبوو کردنەوەی ئەو زیانە زۆرەی لە "نان" کرد و ئەوەیش داواکەی ڕەت کردەوە، هەربۆیە "جار تسای چانگ" داواکەی بۆ دادگای چین بەرزکردەوە و ئەوەشی ڕاگەیاند کە زیاد لە ١٠ هەزار بەچکە کەروێشک و ١٥٧٣ کەروێشکی گەورە گیانیان لەدەست داوە بەهۆی ترسەوە لە دەنگە زۆر و بەرزەکە و لەکاتێدا ١٥ هەزار کەروێشکی مێیەش تووشی لەبارچوون بوون.

لەگەڵ ئەوەی "نان" ویستی بەرهەڵستی دادگا بداتەوە و تانە لە بڕیارەکە بگرێت بەڵام دواجار دادگا بڕیاری دا بە قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتووەکە بە بڕی ٦٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی لەلایەن تسای نانەوە.