ماسکێک بۆ نوێکردنەوەی قژ

ماسکێک بۆ نوێکردنەوەی قژ

قژ بۆ خانمان یەکێکە لەو شتانەی دەبێت گرنگییەکی زۆری پێبدرێت و بە جوانی بهێڵدرێتەوە، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی بۆیە و وشککەرەوەی قژ و چەندین کەرەستەی تر قژەکان ماندوو دەبن و هەڵدەوەرن و سەرتاڵەکانی دەقرتێن.

بۆ چارەسەری ئەم دۆخە بەکارهێنانی ماسکە سروشتییەکان باشترین چارەسەرە و هیچ زیانێکی لاوەکی بە قژەکە ناگەیەنێت.

شێوازی ئامادەکردن و کەرەستەکان:

یەک زەردێنەی هێلکە باش بشلەقێنە و یەک کەوچک هەنگوینی تێبکە و تێکەڵیان بکە.

بیدە لە بەشە ماندووەکانی قژەکە وتاوەک ٣٠ خولەک با پێوەی بمێنێتەوە و دواتر بە ئاو و شامپۆ بیشۆ.