لە ھەولێر لەسەر رووداوێکی ئاسایی ھاتووچۆ شوفێرێک دەکوژرێت

لە ھەولێر لەسەر رووداوێکی ئاسایی ھاتووچۆ شوفێرێک دەکوژرێت

دوێنێ لە شاری هەولێر لەسەر رووداوێکی ئاسایی هاتووچۆ کەسێک کوژرا و دواتر بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیسی شارەکە دەکات.

ئێوارەی دوێنێ لە ھەولێر بەھۆی رووداوێکی ئاسایی ھاتووچۆ دەمەقاڵێ لە نێوان دوو شوفێر دروست دەبێت و بەم ھۆیەشەوە یەکێک لە شوفێرەکان بە چەک ھێرش دەکاتە سەر شوفێرەکەی دیکەو دەیکوژێت، دوای رووداوەکەش بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیسی ھەولێر دەکات. 

ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت: نەبوونی رۆشنبیرییەکی تەواو لای کەسی چەک ھەڵگر، ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ بوونی رووداوی لەو جۆرە. 

ھەروەھا نافیز مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت: بۆ رێگریکردن و کەمبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە پێویستە ھەندێک سزا بە شێوەیەکی سنووردار جێبەجێبکرێن.

ئەم رووداوەی دوێنێی ھەولێر لە کاتێکدایە کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەسەر فول لایت و ھۆڕن لێدان دوو ھاووڵاتی لەو شارەدا کوژراون.