لە کابینەی پێشوودا قوباد تاڵەبانی رۆڵی لە بنبڕکردنی گەندەڵیدا ھەبووە

لە کابینەی پێشوودا قوباد تاڵەبانی رۆڵی لە بنبڕکردنی گەندەڵیدا ھەبووە

لەسەروبەندی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمدا، سەرلەنوێ قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت، کاندیدکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەو ماوەیەی ھەرێمی کوردستان روبەروی قەیرانێکی سەختی دارایی بووەوە، قوباد تاڵەبانی لە کابینەی پێشوودا چەندین پڕۆژەی گرنگی بۆ کەم کردنەوەی خەرجی و نەھێشتنی گەندەڵی و بنبرکردنی رۆتین لە دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم خستە بواری جێبەجێکردنەوە، گرنگترینیشیان پڕۆژەی بایۆمەتری بوو کە لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016 دەستیپێکرد بۆ نەھێشتنی گەندەڵی لە مووچەدا.