لە كەركوك بیرەوەری 31 ساڵەی تاوانی ئەنفال بەڕێوەچوو

لە كەركوك بیرەوەری 31 ساڵەی تاوانی ئەنفال بەڕێوەچوو

لەكەركوكیش بۆ بیرەوەری قوربانیانی تاوانی ئەنفال رێورەسمێك بە ناوی ( لەفرمێسكەوە بۆ هیوا) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بەهاوبەشی حزب و لایەنە كوردستانیەكان رێكخرا.

كە تێیدا وتاری بەرێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و پاشان وتاری هاوبەشی حزب و لایەنە كوردستانیەكانی كەركوك خوێندرایەوەو داوا لەحكومەتی هەرێم و ناوەند كرا ئاوڕێكی جددیتر لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بدەنەوەو كاریش بۆ بەجینۆساید ناساندنی كەیسی ئەنفال بكرێت.