لە شەنگال ئاگر لە دەغڵ و دانی جووتیاران کەوتەوە

لە شەنگال ئاگر لە دەغڵ و دانی جووتیاران کەوتەوە

ئاگرێکی گەورە لە خۆرھەڵاتی شەنگال کەوتەوە و دەغڵ و دانی بەشێک لە جووتیاران سووتا.

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی زگدخان لە خۆرھەڵاتی شەنگال کەوتەوە و دەغڵ و دانی بەشێک لە جووتیاران سووتا، دواتر ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ناوچەکە کۆنترۆڵ کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، دەرکەوت لەلایەن چەند منداڵێکی ناوچەکەوە ئاگرەکە کراوەتەوە دواتر تەشەنەی سەندووە.